ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ، عێراق دراوسێیەکیی گرنگە و بە وردی چاودێری رەوش و دوایین پیشھاتەکانی وڵاتەکە دەکەن و ئاسایشەکەی بە ئاسایشی خۆیان دەزانن، بەڵام ئەوەی ئێستا روو دەدات بابەتێکی ناوخۆییە و حزب و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن چارەسەری رەوشەکە بکەن و تێی بپەرێنن.

دوپاتیشیکردۆتەوە کە ئێران بە ھیچ شێوەیەک دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەرنادات ، لەگەڵ ئەوەشدایە کە لە رێی دانوستانەکانەوە ئاڵۆزییەکان چارەسەر بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان دەستپێکردووەوە و چوونەوە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و مانگرتنیان راگەیاندووە.