لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە سێ ھەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمار کراون
١ی ئابی ٢٠٢٢
٣٧٣
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی تەمووزی رابردوودا سێ ھەزار و ٧٧ رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە چواریان تەنھا لە ماوەی یەک سەعاتدا بوون.
بەھۆی ڕووداوەکانیشەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرگری شارستانی عێراق راشیگەیاند، ٤٧%ی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەھۆی شۆڕتی کارەباوە بوون، ھەوڵەکانیشیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەمبکەنەوە و داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ھەماھەنگییان لەگەڵ بکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی رووداوەکان بە زووترین کات.