محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی تا کاتێکی نادیار ھەڵپەسارد
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
٤٩٢
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتێکی سەخت و ھەستیاردا دەژین و دانوستان چارەسەری ناکۆکییەکانە، راشیگەیاند، بەپشتبەستن بە دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاریاندا بە ھەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا کاتێکی نادیا.
داواشی لە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان کرد، رێکاری پێویست بۆ پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران بگرێتەبەر، داواشی لە ھەموو سەرکردە و لایەنە سیاسیەکان کرد بەپەلە دانوستانی نیشتمانی بکەن.