داوای دانوستان لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر دەکرێت
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
٩٦٢
ھاوکات عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، داوای لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر کرد، لەسەر بنەمای نیشتمانی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی خوێنی عێراق، دانوستانی کراوە و راستەوخۆ بکەن، بەھەمان شێوە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحیش، داوای لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر کرد، دانبەخۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە بۆ دانوستان و لەیەکترتێگەیشتن.
ھاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر، داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکەی کرد و بانگی لە سەرکردەکان کرد دانوستان بکەن و رێکبکەون، ئامادەیی خۆشی بۆ لێکزیکردنەوەی بۆچوونەکان دەربڕی.
لە پەیامێکیشدا نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای کرد کە چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر بە دانووستان کێشەکان چارەسەر بکەن