ڕاشیگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسیەکان لە پێناو عێراق و عێراقییەکان، دانوستان بکەن و لەیەکتری تێبگەن و دووربکەونەوە لە زمانی یەکتر تۆمەتبارکردن و سەرنەکێشن بۆ پێکدادان، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، دووربکەونەوە لە پێکدادادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و ڕێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگرن.

کازمی ڕاشیگەیاند، ڕەوشەکە زۆر سەختە و پێویستە ھەمووان ھەماھەنگی بکەن بۆ ڕاگرتنی فیتنە، چونکە ئاگری فیتنە ھەمووان دەستوتێنێت، وتیشی، بەرپرسیارێتیی ھەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانە، لە پێناو عێراق بەپێی بنەما لۆژیکییەکان ڕەفتار بکەن، بۆئەوەی شکستنەھێنین.