عێراقی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەر ویستان دەنگی خۆتان بگەیەنێن بە دەزگای دادوەریی عێراق، ڕازی نابین بە زیان گەیاندن بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دەشڵێت، دەستپاکی و سەربەخۆیی دەزگای دادوەریی داخوازی ئەوانە.

ھاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە خۆپیشاندەران کرد پارێزگاری لە ئەنجومەنەکە بکەن، داواشی لە پاسەوانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە چەکەوە جموجوڵ نەکەن.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەران لە بەغداد چوونە ناوچەی سەوز و دواتریش چوونەوە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە  و بە دەیان دروشمیان لە دژی دەسەڵاتدران دووپاتکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراقیش بڵاویکردەوە، لە کاتی دروستبوونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و ھێزە ئەمنییەکان لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز، ١٢٥ کەس برینداربوون کە لەو ژمارەیە ١٠٠یان خۆپیشاندەر و ٢٥ کەسیشیان لە ھێزە ئەمنییەکانن.