چوارچێوەی ھەماھەنگی: داوا لە جەماوەری عێراق دەکەین خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
٥٨٢
چوارچێوەی ھەمانگی شیعەکان رایگەیاندووە، بە دوودڵییەکی زۆرەوە دەڕواننە پێشھات و ڕوداوەکانی بەغداد، بە تایبەت دەستدرێژی کردنەسەر دامەزراوە دەستورییەکان و چوونە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، دواتر ھەڕەشەکردن بۆ ھێرشکردنە سەر دەزگای دادوەریی و دامودەزگای ئەمنییەکان.
داواشی لە لایەنەکان و جەماوەری عێراق کرد، دانبەخۆیاندا بگرن و خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن، بۆ بەرگریکردن لە یاسا و دەستور، لە پێش ھەمووشیانەوە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسا دانان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئۆباڵی ڕەوشەکەی خستووەتە ئەستۆی ئەو لایەنانەی کە لە پێشت ئاڵۆزییەکانەوەن و دەڵێت، ئەو کارەیان ئاشتی کۆمەڵایەتی و شەرعییەتی دامەزراوە دەستوریەکان دەخاتە مەترسییەوە، کە بەلای ھەموو عێراقییەکانەوە ھێڵی سورن.