وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، توانیویانە بڕی ٢٢ ھەزار و ٦٨٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنن و ئەوەش بۆ یەکەمجارە دەتوانن ئەو بڕە کارەبایە بەرھەمبھێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندان و تیمە مەیدانییەکانیان، بە شەو و ڕۆژ لە کاردان، بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی کارەبای نیشتیمانی بۆ ھاوڵاتیان دەستبەر بکەن و سەرباری کێشە ئەمنییەکان و زیانگەیاندن بە تۆڕی گواستنەوەی وزەی کارەبا، توانیویانە ئەو بڕە کارەبایە بەرھەمبھێنن.

وەزارەتی کارەبای عێراق راشیگەیاندووە، ئەگەر کۆمەک و بودجەی پێویست لەبەردەستدا بێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا چەند یەکەیەکی دیکەی بەرھەمھێنانی کارەبا دەخرێتە کار و بڕی  ٧ ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنن.