ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک: ڕێگە نادەین دەستدرێژی بکرێتە سەر مافی ھیچ نەتەوەیەک
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
١٬٠٣٠
عەلی فرەیجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی شاری کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام لەگەڵ دانیشتوانی کەرکوک چاویان بە یەکتر دەکەوێت و بە ھەموو پێکھاتەکانی شارەکە دەڵێن، مافەکانیان پارێزراوە و بە یەک دووری وەستاونەتەوە لە بەرامبەر سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکانی شارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەستدرێژی کردنە سەر مافی ھیچ پێکھاتەیەک نادەن، ئەگەر کورد بێت یان عەرەب یان تورکمان و ھەموان لە کەرکوک ڕێزلێگیراون.