چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەت تیمێکی پێکھێنا
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
٦٩٠
لە ڕاگەیەندراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق، تیمێکی وتوێژکاریان پێکھێناوە، بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن، بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا قسەکراوە دەربارەی شایستە و بەرکەوتە دەستورییەکانی ھێز و لایەنە یاسییەکان.
بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ تیمەکە دەست بەسەردان و گفتوگۆکانیان بکەن لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکاندا.