چوارچێوەی ھەماھەنگی: سورین لەسەر کاندیدکردنی سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
٦٩٣
ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی، بەڵام ئەوان سورن لەسەر کاندیدکردنی ناوبراو و حکومەتی داھاتووی عێراق بە سەرۆکایەتی ئەو پێکدەھێنن.
رۆژی دوو شەممەی ڕابردوو بە کۆی دەنگ، چوارچێوەی ھەماھەنگی"محەمەد شیاع سودانی"ی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، داواشیان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد ڕۆژی شەممە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.