دژی کاندیدکردنی سودانی لایەنگرانی سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان کرد
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
٨٦٤
دوای ماوەیەک لە گردبوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریر، لایەنگرانی سەدر لە پردی کۆمارییەوە چونە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەی سەوز. لای خۆیەوە "مستەفا کازمی"سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و خوپیشاندانێکی ھێمنانە بەڕێوەبەرن و دامەزراوەکانی دەوڵەت بپارێزن.
ھەر لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا داوای لە حکومەتی کازمی کرد پارێزگاری لە ڕەوشی ئەمنی و کۆمەڵایەتی بکات و ڕێگری بکات لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان.