ئەندامێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی: لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسی پەکەکە لە عێراق یەکھەڵوێست نین
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
٤٣٧
ئەندامەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و بڕیاریان سەبارەت بە پەکەکە و مانەوەی ئەو پارتە لەناو خاکی عێراق نەداوە، سەرجەمیشیان لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری دیبلۆماسین لە بەرژوەندی عێراق و ھەروەھا کۆکن لەسەر ئیدانەکردنی بۆردومان و پێشێلکارییەکانی تورکیا.
بە وتەی ئەندامەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی، چاوەڕواندەکرێت بڕیارێکی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوە دەربچێت بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەکەکە بەو ئامانجەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق کۆتایی پێبھێنرێت.