شەوی رابردوو بە مووشەک ھێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
٧٣٠
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، کونسوڵخانەی تورکیا لە ناوچەی نیشتەجێبوونی حەدبا لە باکوری موسڵ بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە کەتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکە بە چوار مووشەکی جۆری ھاوەن ئەنجامدراوە و سەرچاوەی ھێرشەکە ناوچەی (سادە) بووە کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر کۆنترۆڵی لیوای ٣٠ی حەشدی شەبەکدایە.
سەرچاوەیەکیش لە کونسوڵخانەی تورکیا ئاشکرایکردووە، کونسوڵ و تیمی کونسوڵخانەکە ھیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.