پارێزەری جەیمس فیتۆن ئەو ھاوڵاتییە بەریتانییەی ماوەیەک بەر لە ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە چەند شوێنەوارێکی دێرینەوە دەستگیرکرا، رایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی ھەموو بەڵگەکانیان خستەڕوو کە تۆمەتەکانی سەری ھیچ بنەمایەکیان نییە، بەڵام دوایی دادگا سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

وتیشی، دوای ئەوەی تانەیان لە بڕیارەکەدا، دادگای تێھەڵچوونەوەی عێراق بە وردی بەدواداچوونی بۆ چۆنێتی سزادانەکە کرد و گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە بڕیارەکەی دادگای ھەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا بە ئازادکردنی ھاوڵاتییە بەریتانییەکە