دادوەری یەکەمی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ ڕایگەیاند،  لەسەر تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان، سکاڵا لە دژی نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جوڵێنراوە و چەند ھاوڵاتیەکیش سکاڵایان تۆمارکردووە.

وتیشی، دادگا وتەی سکاڵاکارانی وەرگرتووەو بڕیاریداوە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیاو زانیارییەکان، بەشی تاوانە ئەلکترۆنییەکان بکات، ئەو تۆمارە دەنگییانەی بۆ ڕەوانە بکات .

دادوەری یەکەمی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ ڕاشیگەیاند، دادگا بڕیاریداوە وتەی خاوەنی ئەو پێگەیەش وەربگرێت  کە تۆمارە دەنگییەکانی بڵاوکردۆتەوە و چاوەڕێیە ناونیشانەکەی وەربگرێت تاکو ئاگادارکردنەوەی بۆ بنێرێت.