"باسم عەبدولکەریم ناسر" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ھەڵکەندنی بیری نەوتی عێراقی رایگەیاندووە ، کارەکانیان بۆ ھەڵکەندن و چاککردنەوەی بیرە نەوتەکان لە بەرژوەندی کۆمپانیا نیشتمانی و جیھانییەکانی دەرھێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ ەوە تا ئێستا توانیویانە لە باشور و ناوەراست و باکوری عێراق ٩٢ بیری نەوت ھەڵبکەنن و چاکسازیان تێدا بکەن ، ھەوڵەکانیشیان بۆ ھەڵکەندنی بیرە نەوتی زیاتر بەردەوام دەبێت .