ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند ، ھۆکاری کەمبونەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئێران بەو ئاستەی لەسەری رێککەوتبون غازی ھەناردەی عێراق نەکردوە بۆ دابینکردنی کارەبا، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی کارەبا دروستکردوە ، جگە لەوەش ھەندێک گرفت لە ھێڵەکانی گەیاندنی کارەبادا ھەیە و لە ھەوڵی چارەسەرکردنیدان .