لە مانگی ئازاری داھاتووەوە عێراق ڤیزا لەسەر ھاوڵاتییانی ئێران ھەڵدەگرێت
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٥١٣
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنیداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو ھاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەروازە سنورییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
مەسجدی ئاماژەی بەوەکردووە، ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ئێران لە مانگی ئازاری داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە سەردانی عێراق دەکەن.
پشتریش ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی یەکتر، بۆ ئەوانەی کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشت دەکەن.