کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی و پیشەیی) لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە سەعات ھەشتی بەیانی ئەمڕۆوە زانکۆلاین بۆ ماوەی ھەشت رۆژ بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی کاراکرا.

راشیگەیاند، دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ، بۆ ئاشنابوونیان بە سیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران).

جەختی لەوەشکردووەتەوە، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت، کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، لەبەرئەوە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاریبکەن کە ئارەزوی دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن.

ھەروەھا رۆژی پێنجشەممەش سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارادەبێت، دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٥) تا (٢٠٢٢) ئەگەر نیازی فۆڕم پێشکەشکردنیان ھەیە بۆ سیستەمەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەوا بە ھەمان ئەو پاسۆرد و یوزەرنەیمانەی کە پێشتر وەریانگرتووە دەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن.

بۆ پێشکەشکردن کلیک لێرە بکە: سیستمی ئه‌لکترۆنی بۆ پێشکه‌شکردنی داخوازینامه‌ بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات لە سەرەتاشدا مووچەی ئەو توێژانە دابەشدەکرێت کە مووچەکانیان کەمە.

رۆژی لەلایەکی دیکەشەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم پەیوەست بە داھاتەکان و دابەشکردنی مووچە فەرمانبەران رایگەیاند، ٥٠٠ ملیارەکەی بەغداد و داھاتی ناوخۆ کە مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە، بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات کە مانگانە تەنھا بۆ مووچە وەزارەتەکەی پێوستی بە ٩٤٠ ملیار دینارە، بەو پێیەش زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار بۆ مووچە کورتھێنان ھەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شاندی دانوستانکاری ھەرێم بێئەنجامبوونی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەغداد ھاوشێوەی پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات و مافە داراییەکانی بۆ خەرجناکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم رایگەیاند، کاریان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان کردووە، زۆربەی دۆسییەکان لە دادگا یەکلاکراونەتەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش بڕیاری بۆ دەرچووە، ئەوەی ماوەتەوە دەبێت حکومەتی عێراق بە گشتی داوای لێبوردن بکات و قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە.

وتیشی، تائێستا حکومەتی عێراق خۆی لە داوای لێبوردن و قەرەبووی کەسوکاری شەھیدان دەدزێتەوە، لەکاتێکدا پێویستە دەوڵەتی عێراق، داوای لێبوردن بکات و حکومەت جێبەجێی بکات.

وەزیری شەھیدان جەخت لەوەشدەکاتەوە، ترسیان ھەیە لە دووبارەبوونەوەی ئەنفال و جینۆساید و کیمیاییبارانکردنی خەڵکی کوردستان، وەکو ھەڵەبجە و گۆپتەپە و عەسکەر و پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک، کاریشیانکردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵەی زانایانی نێودەوڵەتی، پشتیوانیی وەزارەت و ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو مەترسییانە لەسەر ھەرێمی کوردستان دووبارەنەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا نزیکەی ١٨ ھەزار خێزان فۆڕمی وەرگرتنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانەیان پڕکردووەتەوە، کە بڕیارە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگێکدا ١٧ ھەزار و ٩٥٤ خێزان فۆڕمی وەرگرتنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونەیان پڕکردووەتەوە، کە بڕیارە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروستبکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکان تاکو رۆژی یەکی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ھاووڵاتییان دەتوانن لەو ماوەیەدا بەشێوەی ئۆنڵاین فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خێزانانەی لە رێی ھەژماری خۆیانەوە فۆڕمی یەکە نیشتەجێبوونەکانیان پڕکردووەتەوە و دەیانەوێت پێداچوونەوە بە زانیارییەکانیاندا بکەن، تاکو کاتی بەردەستبوونی سیستەمەکە مۆڵەتیان ھەیە و دواتریش ھەر لە رێگەی ئەو ھەژمارەوە توانای وەرگرتنی ئەنجامەکانیان دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان
دەکرێت لەم لینکانەوە داواکاریەکانتان پێشکەش بکە

‏https://kamdaramet.com/
‏https://residential.emocah.com/
لەبەر ھۆکاری سەلامەتی و ھۆکاری زۆری لۆد سیستمی سەرەکی گواستراوەتەوە بۆ ئەم لینکە:

‏https://kamdaramet.com/
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش لەسنوری ئیدارەی راپەڕین، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردن، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ٢٠٢٣/٨/٣٠ توانیان تۆمەتبار ( ی، س، ع )دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی  ٣٠ ھەزار دۆلاری ساختەدا، تۆمەتبار ھەوڵیدابوو لە رێگەی مامەڵەکردنەوە لەبازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا بە ماددەی٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی... 

بەداخەوە ئەمڕۆ گەلەکەمان نووسەر و وەرگێڕێکی بەئەزمونی لەدەستدا کە ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە بوارەکانی نووسین و وەرگێڕان و دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی گەلی کورددا. 
کۆچی دوایی (جەلال حوسێن) ناسراو بە (جەلال زەنگابادی) لە تەمەنی ٧٢ساڵیدا خەمباری کردین. 

زەنگابادی چەندین شاکاری نووسەر و ئەدیبە گەورەکانی جیھانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و  خاوەنی چەندین کتێبی بڵاوکراوە و ٥٠ دەستنووسیشە کە ھێشتا لە چاپ نەدراون.

بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی و ھەموو ئەدیبان و نووسەران دەکەم  و ھاوبەشی خەمیانم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێک لە بەنزینخانەکانی ھەولێر نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ رووی لە دابەزین کردووە و لەئێستادا لە ھەندێک بەنزیخانەی شارەکە، نرخی ئەو بەنزینە ١٠٠ دینار دابەزیووە و نرخەکەی بووەتە ٩٧٥ دینار بۆ ھەر لیترێک.

ئەوەشی خستەڕوو، دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان بەنزینخانەکانی شارەکە جیاوازە، بەشێوەیەک لە ھەندێک بەنزیخانە ٥٠ دینار دابەزیووە و لە ھەندێکی دیکەش ١٠٠ دینار دابەزیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

کەس  وکارو  خانەوادەی  پێشمەرگەی دێرین  ئەمیر  سابیر حەوێز 
ھەڤاڵ   ڕێبوار سابیر  ئەندامی   سکرتاریەتی  کاروباری مەکتەبی  سیاسی           

بۆ کۆچی  دوایی کاک  ئەمیر سابیر ناسراو بە (مەلا ئەمیر )کەسایەتی دیار و پێشمەرگەی دێرین، دڵگران و خەمبار بووین، بۆ ئەم کۆستە لەناخی  دڵمانەوە  ھاوبەشی  خەم و پەژارەتانین و  لەیەزدانی  مەزن  داواکارین سەبوری  بە  ھەموو لایەکتان بەخشێت  و  کۆچکردوش  بەبەھەشتی  بەرین  شاد  بکات .

اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائیستا ھیچ برە پارەیەک لەبەغداوە بۆ ھەرێم رەوانە نەکراوە و ھەرکاتێک پارەکەی بەغداد بگات بەشێوەیەکی رەسمی رایدەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا دوو پێشنیاز بۆ دابەشکردنی موچە تاوتوێدەکرێن، کە بریتین لە دەستکردن بە دابەشکردنی موچە لەو وەزارەت و فەرمانگانەی موچەیان کەمە، یاخود دواخستنی دابەشکردنی موچە تا ئەو کاتەی بەداھاتی ناوخۆ و پارەکەی بەغداد بڕی پارەی پێویست بۆ موچە بەردەست دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لەگەڵ تاوتوێکردنی دابەشکردنی موچە و ھەڵسەنگاندنی داھاتی ناوخۆ، رەوشی کەرکوک و ئەگەری سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغداد تاوتوێدەکرێن.

رۆژی دووشەممە، پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدات لە سەرەتاشدا مووچەی ئەو توێژانە دابەشدەکرێت کە مووچەکانیان کەمە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم رایگەیاند، ٥٠٠ ملیارەکەی بەغداد و داھاتی ناوخۆ کە مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە، بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات و زیاتر لە ١٠٠ ملیار دینار بۆ مووچە کورتھێنان ھەیە.
رۆژی دووشەممە شاندی دانوستانکاری ھەرێم بێئەنجامبوونی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەغداد ھاوشێوەی پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات و مافە داراییەکانی بۆ خەرجناکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک ستار عەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (ستار عەلی)م بیست.
کۆچکردوو ھونەرمەندێکی بەئەزموونی بواری شێوەکاری و تێکۆشەرێکی دێرین و جێگری مەڵبەندی (ی.ن.ک) و رووناکبیرێکی دیاری دھۆک بوو، کۆچکردنی جێگای داخی ھەمووانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، ئەو ھونەرمەندە لە رابردوودا رەگەزنامەی ئەڵمانیای وەرگرتووە و چەند جارێک بە ڕەسمی ھاتووەتەوە بۆ کوردستان و دوایین جار بڕیاریدا بەیەکجاری لە کوردستان بژی، بەڵام دوای چەند ساڵێک مانەوەی بڕیاریدا دووبارە لە رێگای وشکانی یان ئاویی لە تورکیاوە بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و ھەفتەیەکیشە بێسەروشوێنە.

لە ئێستادا کەسوکاری شیروان عەبدوڵا داوا دەکەن ھاوکاریان بن لە دۆزینەوەی ئەو ھونەرمەندە میللەی کوردستان.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ھەولێر بەھۆی پچڕانی تەزووی کارەباوە ژنێک لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستداوە و کەسوکارەکەشی لەئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی پزیشکی دادن، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، چونکە نەخۆشخانەکە رەتیدەکاتەوە بەھۆی پچڕانی کارەباوە ئەو ژنە گیانی لەدەستدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا سکاڵا لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو ژنە تۆمارنەکراوە، ھەر کاتێک سکاڵا تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستی رێککاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە.

کوردسات نیوز ھەوڵیدا لەگەڵ کەسوکاری ئەو ژنە قسەبکات، بەڵام کەسوکارەکەی ئامادەنەبوون ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە ئاشکرا بکەن، تاکو لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی داد تەواو دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی ماددەی ٢٧ی دەستوری عێراقی، پاراستنی مافی گەنجینەی گشتی، ئەرکی سەرشانی ھاووڵاتیانە و باج مافی گشتییە و خۆدزینەوە لێی تاوانێکی گەورەیە.

راشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکانی حکومەت ئەرکی دامەزراوە و فەرمانبەرانی باجە رێگری بکەن لەو دیاردەیە، بە تایبەت لەئێستادا کە ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی داراییدا تێپەڕدەبێت، پاساوھێنانەوە بۆ کاری نایاسایی و ناشەرعی لەلایەن ھەندێک لە بازرگانان، بووە بە دیاردەیەکی بەردەوام.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتیان ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی مافی گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکەک - سەڵاحەدینی یەکێتی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی دووی کەرکوک رایگەیاند، پیلانێک ھەبوو دەیویست شەڕی نەتەوەیی و تائیفی لە کەرکوکدا ھەڵبگیرسێنێت چونکە پیلان و سیناریۆی مەترسیدار دژ بە نەتەوەی کورد لە کەرکوک لە ئارادابوو، بەڵام ئەو پیلانە پوچەڵکرایەوە.

 وتیشی، دەبێت بە حیکمەت و سیاسەتە راست و دروستەکەی سەرۆک مام جەلال ھەڵسوکەوت لەگەڵ کەرکوک بکرێت، لەئێستاشدا تاکە چارەسەر بۆ رەوشی کەرکوک گەڕانەوەیە بۆ چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال و جێبەجێکردنی مادەی١٤٠.

ھاوکات داوایکرد، دەستەیەک لە رۆشنبیران و کەسایەتیی پێکبھێنرێت بە ئامانجی دۆزینەوەی خاڵە ھاوبەشەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان لایەنەکان و داواشیکرد، ھەرچی زووە کۆبوونەوەیەک لە نێوان حزب و لایەنە کوردستانییەکان رێکبخرێت و تیایدا بە کۆدەنگی بڕیار لە داھاتووی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بدرێت بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی ئەو ناوچانە دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت "لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژی ١٢ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، واتە بۆ ماوەی ھەشت ڕۆژ کارا دەبێت، بەوەش دەرچوان لەو ماوەیەدا دەتوانن فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن، ھەروەک دەرچووان دەبێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (Username)و (Password).

بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچووانی پۆلی دوانزە و ئاشنابوونیان بە سیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com)  بکەن و ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، ھەروەھا دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕونکردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتیی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بە ‌سیستمە جیاوازەکانیەوە، ئەمەش دەرەفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچووان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشکەش بکەن، ئاگاداری وردەکارییەکانی سیستمەکە بن و ھەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و تەنھا بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەھەر ھەڵەیەک لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، ھەروەھا پێویستیشە دەرچوانی پۆلی دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.

سەبارەت بە دەرچووانی ئامادەیی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات: دوای دوو ڕۆژی تر سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت، ھاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٥) تا (٢٠٢٢) ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ سیستەمەکانی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەوا بە ھەمان ئەو پاسۆرد و یوزەرنەیمانەی کە پێشتر وەریان گرتوە دەتوانن فۆرم پێشکەش بکەن، ئەگەر ھەر دەرچووەکیش یوزەرنەیم و پاسوۆردی لەلا نەماوە ئەوا دەتوانێت سەردانی خوێندنگەکەی خۆی بکات بەمەبەستی دوبارە وەرگرتنەوەی، وە سەبارەت بە دەرچووانی پێش ساڵی ٢٠١٥ ئەگەر نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان ھەیە بۆ خوێندنی ئێواران ئەوا پێویستە بڕوانامەکانییان بە پەسەندکراوی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکانییان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە و ھەر لەوێش یوزەرنەیم و پاسوۆردیان پێ دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، جوتیاری نمونەیی بواری باخداری عبدولکریم مستەفا لە گوندی چنیانی سەربە ناحییەی سیتەک لەپارێزگای سلێمانی، زۆر بەسەرکەوتووی لەسەر رووبەری٣٠ دۆنم زەوی چەندین جۆر ترێی بە کواڵێتی زۆر نایاب بەرھەمھێناوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ساڵانە توانای بەرھەمھێانی ٤٠ تۆن بەرھەمی ترێی ھەیە و لەگەڵ تەواوبوونی ھەموو پڕۆژەکەی و کەوتنەسەر قۆناغی بەرھەم لە باخەکەیدا دەتوانێ تا ئاستی ١٠٠ تۆن ساڵانە ترێ بەرھەمبێنێ.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم راشیگەیاند، بەرھەمەکانی ئەم جوتیارە خواستێکی زۆریان لەسەرە و راستەوخۆ فرۆشی ھەیە و بەبازاڕی دەکات بەھۆی جیاوازی لە شێوازەکانی بەرھەمھێنانی.

ئاشکراشیکرد، ئەو جوتیارە داوایکردووە ھاوکاری بکرێن بۆ دروستکردنی رێگای ھاتوچۆی باخەکانی جوتیارانی ناوچەکە، ھاوکات بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی بکرێت لەگەڵ زەمینەسازی بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ھەنگاونانی زیاتر لە پێناو بەھێزکردنی ژێرخانی ئاسایشی خۆراک و بەپیشەسازیکردنی بەرووبوومە خۆماڵییەکانی جوتیاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...142143144145146...675