وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی نەوتی سپی عیراق گەیشتە سلێمانی و دهۆک، ئەو بڕە نەوتەش سەرەتا بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەمی کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە گەیشتە پارێزگای سلێمانی و پێشتر چەند کاروانێک گەیشتبووە پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە نەوتە سەرەتا بەسەر خێزانەکانی هەردوو پارێزگاکە لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکراشیکرد، وەزارەتی نەوتی عیراق تەنیا رەزامەندیی لەسەر لە 19%ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.