یەکێتی و پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانییان بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢١
یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
دەقی راگەیەنراوەکە
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی لەکەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لەبابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.