شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە ئیدلیب بەردەوامە كە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە هەردوولا كوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكانی سوپای سوریا لەگەڵ چەكدارانی تەحریرشام لە رۆژهەڵاتی ئیدلیب زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە هەردوولا كوژراون و ٢٠ كەسی مەدەنیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٣٢ گوندیش لەلایەن چەكدارانی تەحریرشام دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكیش، حكومەتی دیمەشق هێزێكی بە تانك و تۆپی گەڕۆك و هەروەها ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی سەربازەكان، لە دەوری باسل جێگیركردووە كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای حەلەب و تۆپبارانی چەكدارانی نزیك لە توركیا دەكەن.

لە رۆژی ٢٧ی ئەم مانگەوە، سوپای سوریا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لە باكوری رۆژئاوای سوریا دەستپێكردوە و سوپای روسیاش تێیدا بەشدارە و هاوكاریی رژێمی سوریا دەكات دژی گروپە چەكدارەكان.