لە كەلار تایەی ئۆتۆمبێل بە كرێكارێكدا تەقیەوە و گیانیلەدەستدا
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٢
لە ناوچەی پیشەسازی كەلار تایەی ئۆتۆمبێل بە كرێكارێكدا تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لە ناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار لە كاتی گۆڕینی تاییەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا بە كرێكاری دوكانەكەدا بەناوی ئالان احمد كریم لەدایكبووی ٢٠٠٣ دانیشتووی گەڕەكی كەلاری كۆن تەقیەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا
وتیشی، لەئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و خاوەنی دوكانەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤١١ دەستبەسەركراون.