دادگای ئامەد چوار كەسی بە تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی نارین گوران ناساند
ئاکام
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠٩
دادگای ئامەد لە بارەی دۆسیەی كوژرانی نارین گورانەوە چوار كەسی بە تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكە ناساند و دادگایكردنەكەشی بۆ ٢٦ی مانگی داهاتوو دواخست.
دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد سێیەمین دانیشتنی لە بارەی دۆسیەی كوشتنی نارین گورانی بەڕێوەبرد و وتەی لە ١٢ شایەتحاڵ وەرگرت و كامێرای چاودێری شوێنی تاوانەكەش لێدرایەوە.
دادگای ئامەد دایك و برا و مامی نارین و دراوسێیەكی بە تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی نارین ناساند، لە ٢٦ی مانگی داهاتووش دانیشتنی نوێی دادگاش لەسەر ئەو بابەتە دەستپێدەكاتەوە.
نارین گۆران ٢١ ی ئابی ئەمساڵ لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی رەزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، دواتر لە هەشتی ئەیلول تەرمەكەی لە ناوچەی ئۆغڵاری سەر بە ئامەد دۆزرایەوە.