د. نەرمین مەعروف: هەمواری یاسای بودجە بەمنزیكانە ناگاتە ئەنجومەنی نوێنەران
هادی
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٣
لیژنەی دارایی دەڵێت رەوانەكردنی هەمواری چەند ماددەیەكی یاسای بودجە پەیوەست بە دۆسیەی نەوتی هەرێم لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كاتێكی زۆر دەخایەنێت و تا ساڵی داهاتوو جێبەجێ ناكرێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، هەمواركردنی چەند ماددیەكی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە كە تێیدا تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە ١٦ دۆلار دیاریكراوە، چاوەڕوان ناكرێت بەمنزیكانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی، لەبەرئەوەی پەیوەندی هەیە بە یاسای بودجەی سێ ساڵەوە.
وتیشی، پەسەندكردنی هەموارەكە هەنگاوێكی باشە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام هێشتا هەموارەكە بەتەواوی ئامادەنەكراوە و دیار نییە كەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت و تا ساڵی داهاتووش جێبەجێ ناكرێت.
هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خەرجییە سیادییەكان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت پەسەندكرد و تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی بە ١٦ دۆلار دیاریكرد.