كەشناسی پێشبینی دەكات لە ئێوارەی سبەینێوە شەپۆلی باران عیراق و هەرێم بگرێتەوە
هادی
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٠
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەو ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارانبارین هەیە و كەشناسی عیراقیش دەڵێت، پێشبینی دەكرێت یەكشەممە باران ببارێت.
بەرێوەبەرێتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو, لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەكان هەیە، پلەكانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە.
هاوكات كەشناسی عیراق رایگەیاندوە ، تا رۆژی سێشەممە كەشوهەوای عیراق و هەرێم بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و پێشبینی دەكرێت ئێوارەی یەكشەممە بارانی مامناوەند لە ناوەڕاست و باكوری عیراق و هەرێم ببارێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.