رۆژانی هەینی و شەممە بانكەكانی سلێمانی و رانیە كراوەن و خانەنشینان و فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ تۆماری بایۆمەتری.

بانكی رانیە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە رۆژانی هەینی و شەممە بانكەكە كراوە دەبێت بۆ تۆماری بایۆمەتری و دروستكردنی یو پێ ئێن بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و مامۆستایانی گرێبەست.

پێشتریش بانكی تانجەرۆ لە سلێمانی رایگەیاندبوو، رۆژانی هەینی و شەممە بانكەكەیان كراوە دەبێت بۆ تۆماری بایۆمەتری خانەنشینان و كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كۆتایی مانگی رابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو موچەخۆرانەی كە تۆماری بایۆمەتریان نییە تا 20ی 11 تۆماری بایۆمەتری بكەن و لە دوای ئەو وادەیەوە ئەگەر بایۆمەتریان نەبێت موچەكانیان رادەگیرێت.