لە دهۆك ژن و مێردێك بە كوژراوی لە ماڵەكەیاندا دۆزرانەوە
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٤٧
لە ناحیەی فەیدی لەسنوری پارێزگای دهۆك ژن و مێردێك كە تەمەنیان لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵیدایە بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیاندا دۆزرانەوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو ژن و مێردە خەڵكی روژئاوای كوردستانن و بكوژەكەشیان ئاشكرانەبووە.
وتیشی، تائێستا پۆلیس و ئاسایشی دهۆك هیچ زانیارییەكیان لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە و هۆكاری كوژرانیان دیار نییە.