لە ئاكرێ دیاردەی هەڵدانەوەی گۆڕ و شوێنە مێژوییەكان سەریهەڵداوە
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١١٠
لە ئاكرێ دیاردەی هەڵدانەوەی گۆڕ و شوێنە مێژوییەكان سەریهەڵداوە و چەندین حاڵەت تۆماركراون.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوە گۆڕێك لە گۆڕستانی گوندی بەیبیناڤا لە سنوری قەزای ئاكرێ هەڵدراوەتەوە و دەوترێت ئامانج لە هەڵدانەوەی گۆڕەكە گەڕانە بەدوای زێڕ و دراوی كۆندا.
وتیشی گۆڕەكە نزیكە لە بازگە و كارگەیەكی غاز و بە ئامێری پێشكەوتوو هەڵدراوەتەوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاكرێ هیچ رونكردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە، لەكاتێكدا ئەمساڵ ئەمە سێ یەم جارە لەماوەیەكی كەمدا هەڵبدرێتەوە و لە ساڵانی رابردوودا حاڵەتی هاوشێوە تۆماركراوە.