نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ١٠ لە سلێمانی دیاری‌کرا
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٤٥٨
کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ مانگی ١٠ له‌ناو سەنتەری شارەکە له‌نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار دیناره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر سەعاتێک کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٣ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له‌نێوان ٧ هەزار بۆ ٨ هەزارە دیناره.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەو پێیەی موەلیدەکان لەنێوان ١٦٥ بۆ ١٨٥ سەعات کاریانکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوکات کارەبای سلێمانی سەبارەت بە خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئەهلییەکانی رایگەیاند، بۆ مانگی تشرینی دووەم رۆژانە لە سەعات ١٢ـی نیوەڕۆ تا ١ـی شەو کاردەکەن، لە سەعات ١ـی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی، سەعات ٣ـی بەیانی تا ٨ـی بەیانی کاردەکەن، سەعات ٨ـی بەیانی تا ١٢ـی نیوەڕۆ کارناکەن.
وتیشی، رۆژانی هەینی و شەممە موەلیدە ئەهلییەکان بەیانیان کارناکەن، لەبری بەیانیان سەعات ١١ـی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
هاوکات لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.