قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەهۆی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخراوەکە دەکات و دەڵێت،" ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەک بۆ وەرچەرخان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغەی تێکۆشانی ژنان".

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئەم ڕێکخراوە شوێن و پێگەی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لەکایەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی ژناندا مسۆگەرکردووە بەتایبەت کە لە مێژووی خەباتیدا خاوەنی چەندین هەڵوێستی نیشتمانی دیار و بەرچاو بووە، جگە لەبەشدارییەکانی لەپەرەپێدانی هۆشیاری گشتی و خەبات لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەک کە یەکسانی لە ماف و بەرپرسیارێتی فەراهەم بکات.

ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە ببێتە وێستگەیەک بۆ وەرچەرخان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغەی تێکۆشانی ژنان.

 

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال