دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکات
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣١
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەوی ۳٥ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی رێکخراوەکە دەکات و دەڵێت، "رێکخراوەکەتان سەکۆیەکی گرنگ و پشتیوان و پشتگیری تەواوی سەرجەم چینەکانی دیکەبوونە و قوتاخانەیەکی گەورەبووە بۆ پێگەیاندنی کادری خاوەنفکر و رۆشنبیر".
دەقی پەیامەکە...
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ۳٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان پیرۆز دەکات
بەرێز/ سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی سکرتاریەتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان
لە ٣٥هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز و سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەتان دەکەین.
خەباتی یەکێتیی ژنانی کوردستان شانازیەکی گەورەیە بۆ ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یەکێتیی ژنان مێژوویەکی پڕ سەروەرییان لە خەباتی شاخ و شار بۆ گەلەکەم تۆمار کردووە، رێکخراوەکەتان سەکۆیەکی گرنگ و پشتیوان و پشتگیری تەواوی سەرجەم چینەکانی دیکەبوونە و قوتاخانەیەکی گەورەبووە بۆ پێگەیاندنی کادری خاوەنفکر و رۆشنبیر.
خەبات و تێکۆشانتان لە ۳٥ ساڵی رابردوودا لەپێناو دابینکردنی مافەکانی ژنانی کوردستان و هەموو مافەکانی گەلی کورد بەرز دەنرخێنین و شوێن پەنجەتان دیارە.
ئێستاش ئێوە بوونەتە پایەیەکی بەهێز و گرنگ بۆ داکۆکیکردن لە مافەڕەواکانی ژنانی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا.
بۆیە لەم یادە پیرۆزودا سڵاوی تایبەت بۆ ئەو ژنان و کچانی شەهید کە خوێنی پاکی بێگەردی خۆیان بە گەلەکەمان بەخشیوە.
سەرکەوتوو و سەرفرازبن، یادتان پیرۆزبێت
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
۳ی ۱۱ی ٢٠٢٤