مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٢
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاراستە یەکێتی ژنانی کوردستان دەکات
دەقی پەیامەکە
بەرێز سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان
لە یادی ٣٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و مەکتەبی سکرتاریەت وگشت ئەندامانی رێکخراوەکەتان دەکەین
یەکێتی ژنانی کوردستان لە مێژووی کارکردنیدا سەروەرییەکی پرشنگداری بۆ خۆی تۆمار کردوە کە توانیویەتی وەک رێکخراوێکی ئازاد گرنگی بەرۆڵی ژنان بدات بۆ هێنانە پێشەوەیان لە گشت بوارەکانی تێکۆشان و خەباتدا، بەشداری چەندان ژن لە بوارەکانی حزبی و حوکمڕانیدا چ وەک سەرکردەی سیاسی چ وەک پسپۆڕیی لەبەرێوەبردنی وڵاتدا ، سەلمێنەری تواناکانی رێکخراوەکەتانە لە رووی پێگەیاندنەوە
وەک چۆن هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی پتەونەگۆڕی بەمافەکانی ژنان هەبوە، بۆ برەودان بە کارەکانی رێکخراوەکەتان و گرنگیدانی زیاتر بە رۆڵی ژنان ، لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانتان ،پشتیوانی و پشتگیری خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
هەمیشە سەربەرز وسەرکەوتوبن