بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچیدوایی حاجی کاکە ئەحمەد دارەتوو كەسایەتیی دیاری دزەیی و هەولێر لەدڵەوە نیگەرانیكردین
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٠
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی حاجی کاکە ئەحمەد دارەتوو تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دزەیی و هەولێر پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت".
دەقی پەیامەکە...
کۆچی دوایی (حاجی کاکە ئەحمەد دارەتوو) تێكۆشەر و كەسایەتیی دیاری دزەیی و هەولێر لەدڵەوە نیگەرانیكردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەیان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو گەلەكەمان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان