تەندروستی هەرێم: توشبوون بە شێرپەنجە لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە
لاوان
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٨٧
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە و لەژێر كۆنترۆڵدایە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ توشبوون بە شێرپەنجە بۆ هەر ١٠٠ هەزار كەسێك ١٩١ توشبوو دیاریكراوە، بەڵام لە هەرێم كوردستان بۆ هەر ١٠٠ هەزار كەسێك ١٥١ كەس توشی ئەو نەخۆشییە بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لەو هەواڵە نادروستانەی لەبارەی ئامارەكانی توشبوون بەشێرپەنجە لە هەرێم بڵاودەكرێنەوە و ئامانج لێیان بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێیە لەنێو هاوڵاتییاندا.