بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیدوایی تێکۆشەر"حەمە بۆر قوتانی" پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت، هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و شۆڕشگێڕ دەكەین؛ كە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.

دەقی پرسەنامەیەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ حەمەبۆر 

‎ كۆچیدوایی هەڤاڵ(حەمە بۆر قوتانی) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین لەدڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و شۆڕشگێڕ دەكەین كە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.

‎لە خوای گەورە داواكارین هەڤاڵی ئازیزمان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان