دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری گەرمیان دەستپێدەکات
یەحیا
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٣٩
وەزارەتی شارەوانی ھەرێم رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی دوو ھەزار و ٤٧٤ پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی گەرمیان.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی ھەرێم، تەرخانکردنی ئەو پارچە زەوییانە قۆناغی یەکەمە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانیشی راسپاردووە، کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ وردبینی کۆتایی تایبەت بە نیشتەجێبوون و سوودمەندبوونی پێشتر.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دواتر رێکارەکانی دابەشکردنی زەوییەکان لە رێگای تیروپشکەوە بۆ فەرمانبەران و خانەنیشان ئەنجام دەدرێت.