دەستەی ئاماری ھەرێم: ئاوارەکان زانیارییەکانیان نادەن بە تیمەکانی سەرژمێریی
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٤٣
دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاوارەکانی نیشتەجێی ھەرێم زانیارییەکانیان نادەن بە تیمەکانی سەرژمێری و داوا لە بەغداد دەکات میکانزمێکی ھاوبەش بۆ چارەسەری کێشەکە دابنرێت.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی سەرژمێری لە ھەرێمی کوردستان لە نسوراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی ئاماری عیراقی کردووە باسی لەوەکردووە، لەکاتی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە ھەرێمی کوردستان، رووبەڕووی کێشەی ئاوارەکان بوونەتەوە کە ھیچ زانیارییەکی خۆیان بە تیمەکانی سەرژمێری نادەن.
دەشڵێت، پێویستە میکانیزمێک بۆ ئەم کێشەیە دابنرێت، ئەگەر نا دەبێتە ھۆی کەموکوڕی لە ئامادەکردنی داتاکان بۆ سەرژمێری.
پێشتر وەزارەتی پلاندانان ھۆشداری ئەوەی دابوو کە دەبێت ئاوارەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەتایبەت ئاوارە کوردەکان، لەسەر ناوچەکانی خۆیان تۆمار بکرێن نەک ئەو ناوچانەی کە لێی نیشتەجێن یان بۆی راگوێزراون، ئەگەر نا گۆڕانی دیموگرافی لەو ناوچانە ڕوودەدات، بەتایبەت شەنگال و کەرکوک.
بڕیارە رۆژی ٢٠ و ٢١ ی مانگی داھاتوو، سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.