مەکتەبی سکرتارییەت سەرۆک مام جەلال سەبری عەبدول بەسەردەکاتەوە
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٢١
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی سەبری عەبدول نەبی خێزانی شەھیدی سەرکردە ئەنوەر زۆراب یانکرد و چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیان پێشکەشکرد.
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاماژەیان بە رۆڵی شەھیدی سەرکردە ئەنوەر زۆراب لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا کە وەک یەکێک لە رەمزە دیارەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی و داینەمۆی سەرپێخستنی بوژانەدنەوەی گیانی شۆڕشگێڕی بوون لە زیندانیشدا وەک قارەمانێک تا دوا پلەی شەھادەت بە وورە بەرزییەوە لەگەڵ ھەڤاڵەکانیان شۆڕشیان جۆشدایەوە و بە خۆڕاگری و ئازایەتییان زیندانەکانیان کردە قوتابخانەی بەردەوامی و سەرخستنی ئامانجەکانی شۆڕشی نوێ کە شانازی بەو مێژووە دەکەن و لەسەر ھەمان ئەو رێبازە بەردەام دەبن.
لە بەرامبەردا سەبری عەبدول نەبی دووپاتیکردەوە، پابەند بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و شەھیدەکانی کوردایەتی لە خزمەتی ئامانجەکانی گەلی کوردادەبن و خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی کە یەکێتی ئەمڕۆ لە دەستێکی ئەمیندایەوە لەسەر ھەمان رێبازی مام درێژە بە خەبات ئەدات.