وەزارەتی کارەبا دەستپێکردنی پڕۆسەی چاکسازی وەرزی زستانە لە تۆڕەکانی کارەبا رادەگەیەنێت
لاوان
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٤٢
وەزارەتی کارەبا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی کارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕکردەوە و بڕیاریشیدا، پرۆسەی چاکسازی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا دەستپێبکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد وەزیری کارەبا، ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کۆبوەتەوە و تێیدا، بڕیاریداوە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی کارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕبکرێتەوە.
ھەر لە کۆبوونەوەکەشدا، وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە، پرۆسەی چاکسازی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا دەستپێبکات.
لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا، پرۆژەی رووناکی کارەبای ٢٤ سەعاتی خراوەتەبەرباس و ئاماژەبەوەکراوە، کە پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان بۆ چارەسەی بنەڕەتی کێشەی کارەبا و پرۆژەکە فراوانتر دەکرێت، ھاوکات رێنماییەکانی پێدانی کارەباش لەژێر رۆشنایی پرۆژەکە ھەمواردەکرێتەوە.