ئیسرائیل: ئەردۆغان دیکتاتۆرە و کورد دەکوژێت
یەحیا
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٤٠
ئیسرائیل دەڵێت، تورکیا تاوانی جەنگ لە دژی کورد ئەنجام دەدات و جیھانیش لێی بێدەنگە.
ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەخنە لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێت و دەڵێت، کاتێک ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات، گۆتێرێس بەردەوام ھێرشیان دەکاتە سەر، بەڵام کاتێک ئەردۆغان ھێرش دەکاتە سەر کورد، ئەو بێدەنگە.
کاتز ھەروەھا ئەردۆغان بە دیکتاتۆر ناو دەبات و دەڵێت، کورد سەردەبڕێت و بۆردومانی کوردی سیڤیلی بێتاوان لە باکووری سوریا دەکات و گۆتێرێس و جیھانیش ھیچ ناڵێن.
دەشڵێت، کوان داواکان بۆ ئاگربەست و کۆبونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش، کوا گرنگیدان بە مافی کورد و تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای لاھای لە دژی ئەردۆغان.