قەرەیلان: دژی چارەسەری پرسی کورد نین لە تورکیا
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٧
موراد قەرەیلان رایدەگەیەنێت دژی چارەسەری پرسی کورد نین، بەڵام لە تورکیا ھەوڵێک ھەیە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بۆ لاوازکردنی کورد .
موراد قەرەیلان فەرماندەی ناوەندی گشتی ھێزەکانی پاراستنی گەل نەپەگە رایگەیاند، تورکیا لە شەڕی ٩ ساڵی رابردوو دژی کورد شکستیھێناوە و کورد توانیویەتی سەرکەوتنی بەرچاو دژی دوژمن بەدەستبھێنێت.
دەشڵێت، دژی چارەسەری دیموکراتیانە نین، بەڵام دژی تاکتیکی شەڕێکی تایبەتن کە تورکیا بۆ فریودان بۆ دروستکردنی شەڕ لە نێوان لایەنە کوردەکان لە باکووری کوردستان بە ناوی پرۆسەی چارەسەریی بەکاریدەھێنێت.
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەندێک لێدوانی سەرکردەکانی تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترسیان لە پێگەی کورد ھەیە لە چوارچێوەی رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ کە شێواز و سنورەکانی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، تورکیاش نایەوێت کورد لە گۆڕانکارییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رۆڵ و پێگەی ھەبێت.