کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی ١٣ وێستگە لە ھەولێر دەکات
هادی
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٩٣
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی ١٣ وێستگە لە ھەولێر دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندوە، سبەینێ وردبینی لە دەنگی ئەو وێستگانە دەکرێت، کە ئەنجامەکانیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رانەگەیەندراون، بەپێی خشتەی کۆمسیۆن سبەینێ لە لە پارێزگای ھەولێر، وردبینی لە دەنگی ١٣ وێستگە دەکەن، کە دەنگەکانیان ھەژمار نەکراون.
راشیگەیاندووە، نوێنەری ھاوپەیمانی و حزب و پاڵێوراوان و چاودێرانی ھەڵبژاردنەکان و راگەیاندنەکان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی وردبینی بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ژماردنەوەی دەنگی ئەو وێستگانە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن نابێت.
ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگی ئەو وێستگانەش دوای ئەوە دێت، پێشتر گرفت لە ناردنی ئەنجامی دەنگی ئەو وێستگانە ھەبووە بۆ بەغداد لە دوو رۆژی رابردوشدا کۆمسیۆن پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی لە حەوت وێستگەی دھۆک و شەش وێستگەی سلێمانی ئەنجامداوە.