ئەمڕۆ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٣٨٨
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستپێدەکەن و دابەشکردنی مووچەش تا ٨ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.
بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی تەمووز دوای راگەیاندنی گەیشتنی ٢٥٠ ملیار دینار بوو بۆ سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی داریی ھەرێم لەڕێی بانکی رافیدەینەوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە رۆژانی داھاتوو تەواوی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بگات.