دادگای فیدڕاڵی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی ھەڵوەشاندەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٩٨٣
دادگای فیدڕاڵی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ماددەی ٢ی ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشاندەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموارەکە پێچەوانەی برگەی یەک و دوو و سێی ماددەی دوو و برگەکانی ماددەی شەشی دەستوری عێراقە.
ماددەی ٢ی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم کە ساڵی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان ھەمواری کردووەتەوە، دەڵێت، ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی تا ھەڵبژاردنێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەردەوام دەبن.