زمانی کوردی لە زاراوەی سۆرانی بۆ وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی گوگڵ زیادکرا
کوردسات نیوز
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٤٬١٢٦
بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، لەئەمڕۆوە زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) چووە لیستی زمانەکان لە وەرگێڕی ڕاستەوخۆی دەنگی کە پشت بە وەرگێڕی گوگڵ دەبەستن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لێرە بەدواوە ھەموو ڤیدیۆکانی ئینتەرنێت بە یەک کلیک دەتوانن وەرگێڕانی بۆ بکەن بۆ کوردیی ناوەندی، ھەروەھا دەتوانن بە ھەر زمانێک لە ھەر شوێنێک بینیتان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی بۆ بکەن.
ناوەڕاستی ساڵی رابردوش کۆمپانیای گوگڵ زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) بۆ بەشی بۆ خزمەتگوزاریی وەرگێڕانەکەی زیاد کرد، لەئێستاشدا ١٣٣ زمان لەناو خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گوگڵ بەردەستن.