کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان زانیاری نوێ لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات
هیوا
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٦٧١
عیماد جەمیل، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بوون و کارنامەی تایبەت بە ھەڵبژاردنەکە تەواوکردووە و لە رۆژانی داھاتودا بڵاوی دەکەنەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەکیترین کار کە ئەنجامیانداوە بریتیی بووە لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان، کە تیایدا زۆرترین ھاوڵاتی لە پارێزگای ھەولێر تۆماری دەنگدەرانیان نوێکردووەتەوە، لەپلەی دووەمیش سلێمانی دێت و دواتریش پارێزگای دھۆک.
چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ راگەیاندنی کارنامەی ھەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە، دەرگای ناوتۆمارکردنی حیزب و ھاوپەیمانێتیەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە.