کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی: لێکۆڵینەوەکان لەبارەی دۆسیەی تیرۆرکردنەکەی بەباشی بەڕێوەدەچن
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٩٦
باڵا ھاوار کەسوکاری شەھید نیاز دەرگەڵەیی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەبەوەدەکەن، لە ساتی رووداوەکەوە تائێستا دەیان ھەواڵی ساختە و ھەڵبەستراو لە ھەندێک کەناڵ و پەیجی ئاڕاستەکراوی سێبەردا بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە خانەوادەی ئەوان ھیچ جۆرە زانیاریەک نەدراوە بەھیچ کەناڵ و میدیایەک.
وتیشی، لە یەکەم ساتی تیرۆرکردنی شەھید نیاز دەرگەڵەییدا، یەکێتیی و خودی سەرۆک بافڵ خۆیان بە خاوەنی دۆسیەکە زانیووە و بەبڕیاری سەرۆک بافڵ تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی ئەو دۆسیەیە راسپێردران لێکۆڵینەوە بە چڕی ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا نیاز دەرگەڵەیی لە ئێوارەی رۆژی ١٨ی ئاب لە باخەکەی خۆیی لە رانیە تیرۆرکرا.