لە رۆژئاوای کوردستان کچێکی ئێزدی رزگارکرا کە لە ٢٠١٤ەوە لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٠٩٢
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کچە ئێزدییەی رزگارکراوە ناوی "فریال خزر"ە و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان رزگارییان کردووە، بەڵام ئاماژە بە شوێن و کاتی رزگارکردنەکەی نەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، "فریال" ئەوکاتەی لە شەنگال رفێندراوە تەمەنی ١٢ ساڵ بووە و لەگەڵ کچان و ژنانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ سوریا و کڕین و فڕۆشتنیان پێوەکراوە و بە تەمەنێکی بچووک منداڵێکیشی بووە.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان راشیگەیاندووە، "فریال" پێنج جار فڕۆشراوە و تائێستا چارەنووسی کەسوکاری نازانرێت کە ئایا لە ژیاندا ماون یاخود بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.